کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی تاقی کردەوە

کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی تاقی کردەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند کە کۆریای باکوور، مووشەکێکی بالیستی ھەڵداوە، ئەوەش یەکەم تاقیکردنەوەی مووشەکییە لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور.



پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21/5/2017 بەرپرسێکی باڵا لە سوپای کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "ئەو مووشەکە لە بنکەی کۆسۆنگ لە ھەرێمی پیۆنگانی باشوور، ھەڵدراوە و نزیکەی ٧٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە".


ھەروەھا بەیاننامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو: "کۆریا باشوور و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری زیاترن دەربارەی ئەو مووشەکە".



لای خۆشیەوە یۆشۆھیدی سوجا، گەورە ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن، رایگەیاند: "ئەو مووشەکە لە دەریای ژاپۆن کەوتۆتە خوارەوە".

bas news-
Top