پادشای سعوودیە بەرزترین خەڵاتی ئە وڵاتەی بەخشییە ترەمپ
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لەم بارەوە بڵاوی کردوەوە، ئەمڕۆ شەممە 2017/5/20 پاش پێشوازیی فەرمیی مەلەک سولەیمان لە دۆناڵد ترەمپ، لە ڕیوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتی تایبەتیی ئەو وڵاتەی کردووەتە گەردنی ترەمپ.
سەلمان کوڕی عەبدولعەزیر پادشای سعوودیە بە دۆناڵد ترەمپی راگەیاندووە "ئەم سەردانەی ئێوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هاوکاریی ستراتیژی و ئەمەش کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچە و جیهان هەیە".
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سبەینێ یەکشەممە 2017/5/21 لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئیسلامی – ئەمریکا کەلە ڕیاز بەڕیوە دەچێت، بەشداری بکات.
باسنيوز
