ترەمپ: مافی خۆمە ئەو زانیارییانە بە رووسیا بدەم
ئەمڕۆ سێشەممە 16/5/2017، دۆناڵت ترەمپ لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "وەک سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لە کۆشکی سپی لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری راگەیەندراو، ویستم ھەندێ راستی پەیوەست بە تیرۆر و سەلامەتی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان بدەم بە رووسیا، لەوەشدا مافی رەھام ھەیە".
بەڵام، سەرۆکی ئەمریکا، ھیچ قسەی لەسەر ئەو ھەواڵانە نەکرد کە گوایە زانیاری نھێنی داوە بە وەزیری دەرەوەی رووسیا و زانیارییەکی نەخستوەتەڕوو.
باسنيوز
