ڕووسیا.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک حەوت کەس بوونە قوربانی

 ڕووسیا.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک حەوت کەس بوونە قوربانی
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی ڕووسیا، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە یەکێک لە بیناکانی شاری (ولگوگراد)ی ڕووسیا دوو کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

ماڵپەڕی (تاس)ی ڕووسی لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2017/5/16 لە یەکێک لە گەڕەکەکان لە باشووری ڕۆژئاوای شاری (ولگوگراد) تەقینەوەی غاز بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هۆکاری ئەو تەقینەوەیە هۆکاری دزەکردنی غاز لە کاتی نۆژەنکردنەوەدا بووە.

هێزە فریاگوزارییەکان بۆ ڕزگاکردنی خەڵک و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە، نزیکەی دە بینا لە دەوروبەری ڕووداوەکە خەسارەتیان پێ گەیوە.













باسنيوز
Top