مالیزیا چێشتخانەیەکی کیم جۆنگ ئون دادەخات
بەپێی زانیارییەکان، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور 10 چێشتخانەی لە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا هەیە و قازانجی ئەو چێشتخانانەی بۆ دەبرێتە وڵاتەکەی.
میدیاکانی مالیزیا بڵاویان کردووەتەوە، کە ”چێشتخانەی کۆریۆ“ لە کوالالامپور، کە خاوەندارێتییەکەی بۆ کیم جۆنگ ئون دەگەڕێتەوە، رۆژی دووشەممە 15.5.2017 داخرا.
بەهۆی کوژرانی کیم جۆنگ نام، برای سەرۆکی کۆریای باکوور لە مانگی 2ـی 2017 لە کوالالامپور، پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزیی چوون.
باسنيوز
