ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی "به‌هێزترین" سوپایه له جیهاندا
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی گڵۆباڵ فایه‌رپاوه‌ر بۆ شرۆڤه‌ی سه‌ربازی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ساڵانه زیاتر له 600 ملیار دۆلار له بودجه‌ی به‌رگری خۆیدا خه‌رجده‌كات و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان بریتییه له 145 ملیۆن و 215 هه‌زار سه‌رباز.
به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه، ڕووسیا له پله‌ی دووه‌مدایه و ساڵانه كه‌متر له 45 ملیار دۆلار له بودجه‌س به‌رگریدا خه‌رجده‌كات و هاوكات چین ساڵانه 161 ملیار دۆلار له بودجه‌ی به‌رگریدا خه‌رجده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا 19 فڕۆكه هه‌ڵگری هه‌یه و له میانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا بودجه‌ی به‌رگری ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌بێت و تره‌مپ پێشنیاری كردووه بودجه‌كه‌ی بڕی 54 ملیار دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی زیاتربكرێت.
تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، زیادكردنی بودجه‌ی پنتاگۆن بۆ شكستپێهێنانی داعش و زیاتركردنی ژماره‌ی پاپۆڕه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و دروستكردنی 35 فرۆكه‌ی ئێف 35 ی جه‌نگی ده‌بێت بۆ هێز ی ئاسمانی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها سوپای ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌هێزی ئه‌وان له بوونی ژماره‌یه‌ك جۆری چه‌كی جیاواز و كارئاسانی لۆجستی و سه‌رچاوه‌ی سروشتی یه، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی په‌یمانی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م باشتربوون به‌هۆی هاوبه‌شی پێكردنی سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه.
خه‌ندان
