سەرکردەیەکی ئیخوان موسلیمین لە نەخۆشخانەیەکی ئیسرائیل کۆچی دوایی کرد

سەرکردەیەکی ئیخوان موسلیمین لە نەخۆشخانەیەکی ئیسرائیل کۆچی دوایی کرد
سەرکردەیەکی باڵای رەوتی ئیخوان موسلیمینی جیهانی لە نەخۆشخانەیەکی ئیسرائیلی، کۆچی دوایی کرد.



شێخ عەبدوڵڵا نەمر دەروێش، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ئیسلامیی ئیسرائیلی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 14.5.2017 لە نەخۆشخانەی هەشارۆن لە شاری تیح تەکفا لە ئیسرائیل، کۆچی دوایی کرد.



شێخ عەبدوڵڵا نەمر دەروێش لە ساڵی 1948 لەدایک بووە و لە ساڵی 1972 یەکەم شانەی بزووتنەوەی ئیسلامیی ئیسرائیلی دروست کرد و لە ساڵی 1996 و بەهۆی بڕیاری بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلی، بەشێک لە سەرکردەکانی حزبەکەی لێی جیابوونەوە.



بزووتنەوەی ئیسلامیی ئیسرائیلی بزووتنەوەیەکە سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە و لە چوارچێوەی بیر و ئەندێشەی حەسەن بەننا، زانای ئیسلامیی میسری، کار دەکات.





باسنیوز
Top