ڕۆیتەرز: ئەمریکا و سعوودیە گرێبەستێکی 100 ملیار دۆلاریی چەکۆچۆڵ واژۆ دەکەن
ئەم گرێبەستە لە کاتێک دایە کە برێارە هەفتەی داهاتوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا سەردانی ڕیاز بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی کە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەی کردووە و نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، لەوانەیە بەهای ئەم گرێبەستە سەربازییە لە یەک دەیەی ڕابردوودا بگاتە 300 ملیار دۆلار هەتا ئاستی بەرگریی سعوودیە بگاتە ئاستە ستانداردەکان کە شایستەی ئەو وڵاتە بێت.
ئەو بەرپرسەی پرسەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم گرێبەستە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و جۆرێک ڕێک خراوە کە لەگەڵ سەردانی هەفتەی داهاتووی ترەمپ بۆ سعوودیە جێبەجێ بکرێت.
هەفتەی ڕابرووش هەندێ لە بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی دانوستانی فرۆشتنی چەکوچۆڵ لە نێوان واشنتۆن و ڕیاز ڕایانگەیاندبوو ئەم دانوستانانە بریتین لە کڕینی سیستەمی قەڵغانی مووشەکیی (تاد) بەرهەمی کۆمپانیای (لاکهید مارتین) سیستمەی نەرم ئامێر و تەکنۆلۆژیای c2BMC بۆ کۆنترۆڵ و پەیوەندییەکان و دەیان ئۆتۆمبێلی زرێهی و تانک (دەبابە)ی 109.
جەنەراڵ (هێربێرت مەک مستر)، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی سەفەری هەفتەی داهاتووی ترەمپ بۆ سعوودیە گوتی "ترەمپ لەم سەردانەیدا ولاتانی عەرەبیی ناوچەکە هان دەدات هەتا هەنگاوی جدی لە بەرانبەر ئێراندا هەڵبگرن، هەروەها هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی گرووپەکانی داعش و قاعیدە و حکوومەتی بەشار ئەسەد، پشێویی ناوچەکە کەم بکەنەوە.
باسنیوز
