فه‌ڕه‌نسا.. یه‌که‌م دیداری ماکرۆن له‌گه‌ڵ مێرکل ده‌بێت
ئه‌مرۆ هه‌ینی 12/ 5/ 2017 گوته‌بێژی فه‌رمی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، بڕیاره ڕۆژی دوشه‌ممه له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌کاربوونی (ئێمانوئێل ماکرۆن) دا، وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی فه‌ڕه‌نسا، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێ بکه‌وێت و دیدارێک له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نگێلا مێرکل) ئه‌نجام بدات که وه‌ک یه‌که‌مین دیداری فه‌رمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى وڵاتان، ئه‌ژمار ده‌کرێت.
سه‌ره‌کیترین ئامانجی دیداری نێوان سه‌رۆكانى ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕنسا، به مه‌به‌ستی پته‌وکردن و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌ورووپایه.
ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاندووه، که له ماوه‌ی 5 ساڵی سه‌رۆک کۆماربوونی (فرانسوا هۆلاند) دا، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پێشکه‌وتی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆمار بوونی ماکرۆن_یشدا به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر په‌ره‌یان پێ ده‌درێ.
bas news-
