پێدەچێ توركیا بنكه‌ی ئینجه‌رلیك به رووی ئه‌مریكادا دابخات
جێمس جێفری سه‌ركۆنسولی پێشووی ئه‌مریكا له ئه‌نكه‌را، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئایدنلیك)ی توركی، پێی وایه بڕیاری پڕچه‌كردنی یه‌په‌گه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به لای توركیاوه بێ ڕێزییەكی گه‌وره‌یه بۆ توركیا، بۆیه دوور نییه ئه‌وانیش وه‌ڵامی توندیان هه‌بێت.
هەروەها پێشبینی ده‌كات كه توركیا بڕیار بدات بنكه‌ی ئینجه‌رلیك به رووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا دابخات، كه ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به ئه‌مریكا ده‌گەیەنێ، چونكه رۆژانه له‌و رێگه‌یه‌وه گروپی تیرۆرستی داعش بۆردومان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی توركیا تۆڵه له ئه‌مریكا بكاته‌وه، به داخستنی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك قورسایی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
باسنيوز
