لە ئێرانی ئیسلامی .. 36 کچ و کوڕ پێکەوە لە ئاهەنگێکدا دەستگیر کران
پێگەی مافی مرۆڤ لە ئێران، لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەناو یەکێک لە بیناکانی شاری ئابادان 36 کچ و کوڕیان لە کاتی ئاهەنگ و شادی و سەمادا دەستگیر کردووە.
ئەو 36 کچ و کوڕە بۆ لێپرسینەوەی زیاتر ڕەوانەی زیندان و ناوەندە دادوەرییەکانی ئێران کراون.
بەرپرسانی ئەمنی و دادوەریی ئێران ئاهەنگ و شادیی بەکۆمەڵی شەوانە بە خەساری کۆمەڵایەتی و زەمینەیەک بۆ برەودان بە (بێ ئەخلاقی) و لەشفرۆشی لەقەڵەم دەدەن و بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە ئەو جۆرە ئاهەنگانە بە تاوان دەژمێردرێن و سەرپێچیکاران دەستگیر دەکرێن.
ساڵانە لە ئێران بە سەدان حاڵەتی دەستگیرکردنی کچان و کوڕان تۆمار دەکرێن، ئەمە لە حاڵێک دایە کە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵایەتی لە ئێران لەو باوەڕە دان کە چالاکوانان لە ترسی ئەم جۆرە حاڵەتان ناوێران پێکەوە کۆ ببنەوە.
باسنیوز
