كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی سپوتنیكی رووسی، پیۆنگ یانگ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كردووه و به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كۆریای باكوور"سزایه‌كی بێ ره‌حمانه"ـی ته‌لئه‌بیب ده‌دات.
ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی لیبرمان، پیۆنگ یانگ رایگه‌یاندووه" قسه‌كان وشه‌ی ناشایسته‌ی تێدابووه و تۆمه‌تی وه‌های تێدایه له‌گه‌ڵ بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ناگونجێت، چونكه ئیسرائیل خۆی تاكه وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته به‌هۆی پارێزگاریی ئه‌مریكاوه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكووردا هاتووه" ئیسرائیل وڵاتێكه بووه‌ته له‌مپه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خاك و ناوچه‌ی عه‌ره‌به‌كانی داگیركردووه و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی به‌رێوه‌ده‌بات".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه " كۆریای باكوور، له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و ئاشتی ده‌ڕوانێته كێشه‌كان، بۆیه هه‌ڵوێستمان روونه له كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و پێمانوایه فه‌ڵه‌ستین خاوه‌ن مافه له خه‌باتیدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه داگیركراوه‌كانی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به خۆیان".
ئه‌م قسانه‌ی كۆریای باكوور پاش ئه‌وه‌هات كه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ره‌خنه‌ی له رێبه‌ری كۆریای باكوور "كیم جۆنگ ئون" گرت و له میانی دیدارێكدا گوتبووی" سه‌رۆكی كۆریای باكوور هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریایه و سه‌ركرده‌كانی كۆریای باكوور و ئێران و سووریا و حزبوڵڵای به " توندڕه‌و و به‌ڕه‌ڵا" ناوبردبوو كه ئامانجیان شێواندنی سه‌قامگیریی جیهانه".
K24 -
