رووسیا: جێگیركردنی مووشەكی ئەمەریكا لە رۆمانیاو پۆلەندا پێشلكردنی پەیماننامەی چەكی ئەتۆمییە

رووسیا: جێگیركردنی مووشەكی ئەمەریكا لە رۆمانیاو پۆلەندا پێشلكردنی پەیماننامەی چەكی ئەتۆمییە
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رۆژی شەممە رایگەیاند جێگیركردنی سیستمی بەرگری مووشەكی بالیستی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رۆمانیا، و پلان دانانی بۆ جێگیركردنی سیسیتمی بەرگری زیاترلە پۆڵەندا، پێشلكردنی پەیماننامەی چەكی ئەتۆمی مەودا ناوەندە (INFT) .

نزیكەی ساڵێكە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەربەستێكی مووشەكی لە رۆمانیا بەبەهای 800 ملیۆن دۆلار جێگیركردووە،و لەئێستاشدا پلانی هەیە بۆ دامەزراندنی بنكەیەكی دیكە لە پۆڵەندا ، واشنتن دەڵێت ئەو هەنگاوەی پێویستە بۆ بەرگریكردن لەخۆیی و ئەوروپا، لەدژی هەرهێرشێكی مووشەكی.

لە 2016دا كرملین رایگەیاند ئەم بەربەستە مووشەكییە، بەئامانجی لەناوبردنی كاریگەری گەنجینە ئەتۆمییەكانی روسیایە .

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەو پلانانە پەیماننامەی چەكی ئەتۆمی مەودا ناوەندی پێشلكردووە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو لەكۆتایی هەشتاكاندا واژۆیانكردووە لە هەوڵێكدا بۆ سنوردانان لە بەكارهێنانی مووشەكی ئەتۆمی مەوداكورت و مەودا ناوەند.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە پێگەی ئەلكترۆنی حۆی رایگەیاندووە " راستییەك كا ناكرێت نكۆڵی لێبكرێت ئەوەیە كە ئەم هەنگاوە پێشلكردنی ئاشكرای پابەندبونەكانە بە پەیماننامەو رێكەوتنی چەكی ئەتۆمی مەودا ناوەندە(INFT).






خەندان
Top