ئەفغانستان.. 45 چەکداری داعش کوژران

 ئەفغانستان.. 45 چەکداری داعش کوژران
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەفغانستان، لە دوو ناوچەی ئەو وڵاتە 45 چەکداری توندڕەوی داعش بەدەستی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە و ڕاماڵینی داعش و لە ناوچەی (ئاچین)ی سەر بە پارێزگای (نەنگرها)، 36 چەکداری داعش کوژراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا تۆنێلێک و چەند شوێن و پەسێوگەی نهێنییان دۆزراوەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لە درێژدا ئاماژەی بەوەش کردووە کەلە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەشدا لەدژی داعش لە ناوچەی (حسکەمینا) نۆ چەکداری دیکەی داعش کوژراون و دوو چەکداریش بردیندار بوون.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەی حسکەمینا بریتی بووە لە هیرشی ئاسمانی، بەڵام بە وردی دیار نییە کە ئاخۆ ئەم هێرشانە لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە بووە، یان هێزی ئاسمانیی ئەفغانستان ئەنجامیان داوە.








باسنيوز
Top