رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی: پێدەچێت لە سووریا 45 جار چەکی کیمیایی بەکار ھاتبێت

 رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی: پێدەچێت لە سووریا 45 جار چەکی کیمیایی بەکار ھاتبێت
پسپۆڕانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، کە کاری تێکشکاندنی چەکی کیمیاییە، لەو راپۆرتانە دەکۆڵنەوە کە باس لەوە دەکەن لە کۆتایی ساڵی پارەوە 45 جار چەکی کیمیایی لە سووریا بەکارھاتووە.

بەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە کە ئەحمەد ئوزومجو، بەڕێوەبەری رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، دوێنێ ھەینی رای گەیاند: "لیستێکی گەورەی تۆمەتبارکردن ھەیە باس لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی دەکات و دراوە بە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی".

بەڕێوەبەری رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "لە نیوەی دووەمی ساڵی 2016 دا، 30 رووداو و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە 15 رووداوی جیاواز ھەبوون، کە دەکەنە 45 رووداو، لەنێویاندا ھێرش بە گازی سارین بۆسەر شارۆچکەی خان شەیخون لە 4ی نیسان، کە دەوترێت 88 کەسی کوشتووە، لەنێویاندا 31 منداڵ ھەن، ھەموو ئەم بانگەشانە لەلایەن پسپۆڕانمانەوە تۆمارکراون، کە لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانمانەوە ھەموو رۆژێک چاودێریی دەکەن".

گوتیشی: "داعش، ھەفتەی پێشوو لە عێراق، لەنزیک شاری مووسڵ "گازی خەردەلی بەکار ھێناوە".







باسنيوز
Top