ژمارەیەک بوومەلەرزە چیلی دەهەژێنن
بەپێی هەواڵی ئاژانسە هەواڵییەکان، 10 بوومەلەرزە ئێوارەی رۆژی هەینی 28.4.2017 لە شارەکانی فالبارایسۆ و سانتیاگۆی پایتەختی داوە.
بەهێزترین بوومەلەرزە بە گوڕیی 5:9 لە باشووری شاری فالبارایسۆی داوە.
دوای بوومەلەرزەکان، 15 زەمین لەزرە بە گوڕیی 3.8 تاوەکو 5.7 لە هەمان ناوچەی داوە.
بوومەلەرزەکان زیانێکی مادی زۆریان بە ناوچەکە گەیاندووە و حکوومەتیش بڕیاری داوە خوێندن بۆ ماوەیەک رابگرێت و پشووی بۆ فەرمانبەر و کرێکاران راگەیاند.
باسنیوز
