ترهمپ: نهمدهزانی سهرۆكایهتی ئهمهریكا هێنده قورسه
شەممە 100 رۆژ بەسەر سەۆركایەتی دۆناڵد ترەمپ تێپەڕ دەبێت. لە دوایین دیمانەی میدیا خۆی سەرۆكی ئهمهریكا دۆنالد ترەمپ باس لەوە دەكات كە پێشبینی ئەوەی نەدەكرد سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەوەندە قورس بێت. ھاوكات ئەوەش ئاشكرا دەكات كە ژیانی تایبەتی لێ سەندراوەتەوە لەو بارەیەوە نیگەرانە و بیری كاتەكانی پێشووی دەكات.
لە دوایین دیمانەی رۆژنامەوانی، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای دەكات، كە ھەڵە بووە لە لێكدانەوەی ئەركی سەرۆكایەتی، كە پێشووتر بە ئاسان لێی تێگەیشتبوو.
ترەمپ لە دیمانەی رۆیتەرز ئاماژە بەوەش دەكات، ئەوەی ئەو كەسێكی زۆر تایبەت و لایەنی زۆر نھێنی لە ژیانیدا نەبووە، بەھۆی نەبوونی ئازادیی مامەڵ كردن و گرنگیدانی زیاتر بە ژیانی تایبەت زۆر نیگەرانی كردووە و ئەركی سەرۆكایەتی زۆر لەوە قورسترە بیری لێ دەكردەوە.
لە دیمانەكە دۆناڵد ترەمپ ئەوەش ناشارێتەوە كە تا ئێستا بە بوونی ئەو ھەموو پاسەوانانە رانەھاتووە و ھەوڵ دەدات لەگەڵ ئەو دیاردە 24 كاتژمێريیە رابێت.
لە دیمانەكەدا دەردەكەوێت كە دۆناڵد ترەمپ بیری كاتەكانی پێشووی دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەركی ئێستای لە ئازادیی جوولانەوەی دابڕیوە.
دووپاتیشی دەكاتەوە، نیگەرانە بەوەی بەردەوام بە ئۆتۆمبێلی دەوڵەت و پاسەوان گەشت بكات و دەڵێت: "زۆر بیری ساتە تایبەتەكان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەكهم".
دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە لە پهیوهندییەكی بەردەوام دایە لەگەڵ كۆنە ھاوڕێكانی و بەردەوام پێشنیارەكانیان بەھەند وەردەگرێت.
یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی دۆناڵد ترەمپ لە كاتی سەرۆكایەتی ئەمریكا، وەك خۆی باسی لێوە دەكات، مامەڵەی ناوەندەكانی راگەیاندنە... ھەر بۆیە رەتیدەكاتەوە لە ئاھەنگی خوانی كۆشكی سپی بەشدار بێت، كە نەرێتێكە و بەردەوام سەرۆك بەشداری دەكات, بەڵێنیشيداوە لە خوانی ساڵی داھاتوو بەشداری بكات.
دوای 5 مانگ لە بردنەوەی ھەڵبژاردن و تێپەراندنی 3 مانگ لە سەرۆكایەتی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ نەیتوانیوە زۆرێك لەو بەڵێنانە جێبەجێ بكات كە بڕیار بوو لە 100 رۆژی یەكەمی دەسەڵاتی ئەنجامیان بدات، ئیدارەكەشی ئەوە زیاتر بۆ ناكۆكی لهگهڵ پارتی دیموكرات دەگێڕێتەوە.
k24-
