سوپای سووریای ئازاد تانكه‌كانی توركیا به داعش ده‌فرۆشێتەوە
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ناوبراو، سوپای سووریای ئازاد به‌شێك له‌و تانكانه‌ی به داعش فرۆشتووه، بۆیه وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی توركیا دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووه‌وه كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ ئه‌نجامێك.
هه‌روه‌ها به‌های تانكێك به بڕی 680 هه‌زار دۆلار خه‌مڵێنراوه، به‌ڵام به‌و نرخه به داعش نه‌فرۆشراوه، به‌ڵكو زۆر له‌وه كه‌متر فرۆشراوه.
چه‌ند تانكێك كه پێشتر لای سوپای سووریای ئازاد بووه، له ڤیدیۆیه‌كدا نیشان ده‌درێت كه له ده‌ستی داعشدایه و هاوار ده‌كه‌ن (غه‌نیمه‌ت، غه‌نیمه‌ت)، ژماره‌ی تانكه‌كه‌یش 243768 و به‌و ژماره‌یه توركیا زانیویه‌تی كه ئه‌و تانكه هی ئه‌وانه.
باسنيوز
