لاڤرۆڤ: دژى هه‌وڵه‌كانى گۆڕينى ئه‌سه‌د ده‌وه‌ستينه‌وه
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، لاڤرۆڤ روونيكرده‌وه، رووسيا ماوه‌يه‌كه هه‌ست ده‌كات هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى پێچ و خول ده‌ده‌ن به ده‌ورى بڕيارى 2254ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى چاره‌سه‌رى سياسى قه‌يرانى سووريا و ده‌يانه‌وێت پرسه‌كه بهێننه‌وه سه‌ر گۆڕينى ده‌سه‌ڵات.
گوتيشى: ئێمه رووبه‌ڕووى هه‌ر هه‌وڵێك ده‌بينه‌وه كه بدرێت بۆ گۆڕينى ده‌سه‌ڵاتى سووريا و بڕواشمان وايه ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌و بڕياره‌ى خۆى پاشگه‌ز نابێته‌وه.
سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ئه‌مريكا، لاڤرۆڤ گوتى: ئێمه له‌و بڕوايه‌داين ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت سه‌رنج له‌سه‌ر گۆڕ‌انى سياسه‌تى له سووريا لابه‌رێت، له رێى بانگه‌شه كردن بۆ هه‌بوونى په‌يوه‌ندى نێوان رووسيا و بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان.
k24 -
