ئەمەریكا و كۆریای باكوور هەڕەشەی هێرشی سەربازی لەیەكتری دەكەن

ئەمەریكا و كۆریای باكوور هەڕەشەی هێرشی سەربازی لەیەكتری دەكەن
پاک یۆنگ سیک وەزیری بەرگریی کۆریای باکوور رایگەیاند لەگەڵ هەر ھێرشێكی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی، ئەمەریکا لەسەر نەخشە دەسڕنەوە.


ئاژانسی ھەواڵی KCNAی فەرمی کۆریای باکوور بڵاو کردەوە کە پاک یۆنگ سیک وەزیری بەرگری لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند لە ئەگەری ھەر ھێرشێکی ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی بۆ سەر کۆریای باکوور، وڵاتەکەیان توانای وەڵامدانەوەی ھێرشێکی ھاوبەرامبەری بەھێزی ھەیە.


پاک گوتیشی "چاوەڕێی ھاوێشتنی چەکی ئەتۆمین ھەم بۆ بنکەکانی ئەمەریکا لە ئاسیا-پاسفیک و ھەمیش بۆ نیشتمانی دایک (ئەمریکا)، ئەو وڵاتە لە نەخشەی سەر زەوی دەسڕینەوە".


لای خۆیەوە نیکی ھالەی نوێنەری ھەمیشەیی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکانی وڵاتەکەی رایگەیاندبوو لە ئەگەری ھێرشی کۆریای باکوور بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پاسفیک یاخود تاقیکردنەوەی موشەکی کیشوەربڕ، ئەوا ئەگەری دەستێوەردانی سەربازیی دێتە رۆژەڤەوە.


ھالەی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی NBCی وڵاتەکەی وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور و ھەوڵەکانی پاشگەزکردنەوەی ئەو وڵاتە لە بەکارھێنانی ئەو چەکانە دایەوە.

bas news -
Top