ئەسەد: كە ئاشتی گەڕایەوە، دەسەڵاتی خۆجێیی و خۆبەڕێوەبردن پێویست نین

ئەسەد: كە ئاشتی گەڕایەوە، دەسەڵاتی خۆجێیی و خۆبەڕێوەبردن پێویست نین
(بەشار ئەسەد) سەرۆكی سووریا رایگەیاند، ئەگەر ئاشتی و دەسەڵاتی حكوومەت گەڕایەوە، دەسەڵاتی خۆجێیی و خۆبەڕێوەبردن ئیتر پێویست نابن.

(ئەسەد) لە دیمانەیەكدا لەگەڵ سپوتنیك نیوز، دەڵێ، نەبوونی ئاشتی و دەسەڵاتی حكوومەت لە هەندێك شوێنی سووریادا، بووە بە بیانوو و هۆكارێك بۆ دروستبوونی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی خۆجێیی، هەر كاتێك ئاشتی و دەسەڵاتی حكوومەت گەڕایەوە، ئیتر ئەوانە پێویست نابن. هەروەها، ڕوونیشی كردووەتەوە، هەر كۆنفیدڕاڵی و فیدڕاڵییەك پێویستە لە دەستووردا بڕیاری لەسەر بدرێ.
سەرۆكی سووریا دەشڵێت كە، زۆرینەی خەڵكی سووریا دەسەڵاتی خۆجێییان ناوێ. لەبارەی لابردنی وشەی عەرەبییش بە ناوی كۆماری سووریاوە، (ئەسەد) ئاماژەی داوە، "ئەوەیش دەبێ بە ڕیفراندۆم و لە ڕێگای دەستوورەوە ساغ بكرێتەوە، من ناڵێم باشە یان خراپە، با گەلی سووریا بڕیار بدەن"
kdp-
Top