ئەنگێڵا مێرکڵ، سەردانی ئەمریکا کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ‌ی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.

ئەنگێڵا مێرکڵ، سەردانی ئەمریکا کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ‌ی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا، 11 جار داوایەکی تایبەتی لە راوێژکاری ئەڵمانیا دەکات و وەڵامی ”نا“ وەردەگرێتەوە.



لە ناوەڕاستی مانگی 3ـی 2017، ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی ئەمریکا کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ‌ی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.



رۆژی یەکشەممە 23.4.2017، رۆژنامەی (زە تایمز)ی بەریتانی نهێنییەکی کۆبوونەوەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، 11 جار داوای رێککەوتنی ئابووریی نێوان ئەمریکا و ئەڵمانیای لە ئەنگێڵا مێرکڵ کردووە.



سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا، 11 جار داواکەی ئاراستەی راوێژکاری ئەڵمانیا کردووە و ئەویش بە ”نا“ وەڵامی داوەتەوە و گوتویەتی، ”دەبێ رێککەوتنەکە لە نێوان ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا بێت نەک ئەمریکا و ئەڵمانیا“.



هەروەک ئەو رۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە، دواجار دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، ”باشە، وا دیارە باشترە رێککەوتنەکە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا بکەین“.





باسنيوز
Top