فڕۆکەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی سووریایان کردە ئامانج

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی سووریایان کردە ئامانج
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل یەکێک لە بنکەکانی سوپای سووریایان لە گوندی (نەبع ئەلفوار) لە دەوروبەری پارێزگای (قەنیترە) کردووەتەوە ئامانج.



بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، لەم هێرشەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا، کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/4/23 ڕووی داوە، سێ سەربازی سوپای سووریا کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.



هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم بنکەیە لە حاڵێک دایە، کە ڕۆژی هەینیی ڕابردووش لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی دیکەی سوپای سووریا.



بەرپرسێکی سوپای سووریا بە هەواڵدەریی ئاڵمانیای گوتووە کە ئیسرائیل بە دوو مووشەکی ئەنبارێکی چەک و تەقەمەنیی سوپای سووریای کردووەتە یامانج، هاوکات ڕۆژی هەینیش دوو ناوەندی سوپای سووریای لە شاری (ئەلبەعس) لە پارێزگای (قەنیترە)ی بە سێ مووشەک کردە ئامانج.




باسنیوز
Top