پیۆنگ یانگ ئه‌تۆم به ئه‌تۆم و جه‌نگ به جه‌نگ وه‌ڵام ده‌داته‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكووردا، هه‌ڕه‌شه كراوه كه "وه‌ڵامی جه‌نگێكی گشتگیر به جه‌نگێكی هاوشێوه ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردوومان بكرێین به بۆمبی ئه‌تۆمی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌مریكا تۆمه‌تباركراوه و به هۆكاری خوڵقاندنی ره‌وشێكی ناله‌بار له نیمچه دوورگه‌ی كۆریی ناوبراوه، كه خه‌ریكه ره‌وشه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی مه‌ترسیدار، چونكه رۆژانه واشنتۆن هه‌ڕه‌شه له كۆریای باكوور ده‌كات".
ده‌رباره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ناردنی، گروپی كه‌شتیگه‌لی " كارڵ ڤێنسن" بۆ ناوچه‌كه، له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكووردا هاتووه " به وردی چاودێری مانۆڕی ده‌ریایی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین و پیۆنگ یانگ ئاماده‌یی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كردووه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاندبوو " گروپی كه‌شتیگه‌لی "كارڵ ڤێنسن" پێش كۆتایی ئه‌م مانگه، ده‌گه‌نه ده‌ریای ژاپۆن".
پێنس له میانی دیداریدا له‌گه‌ڵ "ماركۆڵم تورنبڵ" سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا له سیدنی گووتی" پێویسته كۆریای باكوور ده‌باره‌ی نییه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به هه‌ڵه بیر نه‌كاته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن راستییه و ئێمه ئیراده‌مان به‌هێزه بۆ دابینكردنی ئارامی و ئاشتی له‌م ناوچه‌یه‌دا".
هه‌ر بۆیه له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكووردا، سه‌ركۆنه‌كردنی ئوسترالیا به‌رامبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كۆریای باكوور، سه‌ركۆنه‌كراوه و ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر ئوسترالیا رۆڵی له فراوانكردنی سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور هه‌بێت، ئه‌وه كارێكی خۆكوژییه كه ئه‌و وڵاته به پاڵپشتیكردنی سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌رحه‌ق به خۆی ده‌یكات و ده‌كه‌وێته ناو سێره‌ی چه‌كه ئاگرینه‌كانی پیۆنگ یانگه‌وه".
k 24 -
