فه‌ڕه‌نسییه‌كان سه‌رۆكێكی نوێ ده‌نێرنه ئه‌لیزێ
ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌كارییان بۆ پێشوازی ده‌نگده‌ران كردووه، تا بچن ده‌نگه‌كانیان بده‌ن. سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، بچنه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و له هیچ نه‌ترسن، چونكه هه‌موو كارێكی پێویست و رێوشوێنێك بۆ پاراستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان گیراوه‌ته‌به‌ر و 50 هه‌زار پۆلیس و هێزی تایبه‌ت و 7 هه‌زار سه‌رباز به ته‌واوی وڵات‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه.
به‌گوێره‌ی پێشبینی، ناوه‌نده‌كانی راپرسی، رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران هێنده كه‌م ده‌بێت كه 25% تێپه‌ڕ ناكات.
هه‌روه‌ها راپرسییهكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كێبڕكێی كاندیده‌كان له خولی یه‌كه‌مدا ناگاته ئاكام و له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا، ركابه‌ریی توند ده‌كه‌وێته نێوان 4 كاندید، له كۆی ئه‌و 11 كاندیده‌ی له خولی یه‌كه‌مدا به‌شدارن.
ئه‌و كاندیدانهشی چانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه خولی دووه‌م به‌رده‌وامبن له كێبڕكێی به ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی، بریتین له ( ئیمانوێل ماكرۆن به‌ربژێری میانڕه‌وه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، مارین لۆپین، كاندیدی به‌ری نیشتیمانیی راستره‌وه توندڕه‌وه‌كان، فرانسوا فیون كاندیدی راستڕه‌و، جۆن لوك میلانچۆن، كاندیدی چه‌په‌كانی فه‌ڕه‌نسا).
خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن رۆژی 7/5/2017 ئه‌نجامده‌درێت و كێبڕكێكه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌وانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگ له خولی یه‌كه‌مدا كۆده‌كه‌نه‌وه.
هێرشه‌كه‌ی شانزه‌لیزێ و كوشتنی پۆلیسێك له رۆژانێكی نزیكی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا روویداو و پاڵی به كاندیده‌كانه‌وه ناوه، پرسی ئاسایشی نیشتیمانی بخه‌نه ریزبه‌ندی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌كانیان.
مارین لۆپین، كاندیدی به‌ره‌ی نیشتیمانیی، راستڕه‌و، به‌ڵێنیداوه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وێت، رێكاری توند به‌رامبه‌ر كۆچ و په‌نابه‌ریی بگرێته‌به‌ر و گوتوویه‌تی" تیرۆری توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان تێكده‌شكێنین".
راپرسییهكان هه‌ر چییه‌كیان ده‌رخستبێت و هه‌ر پێشبینییهكیان دروستكردبێت، به‌ڵام ئه‌وه روونه كه سبه‌ینێ ته‌نها گه‌لی فه‌ڕه‌نسی ده‌توانن رێژه‌كان دیاری بكه‌ن و كێ ده‌گه‌یه‌ننه خولی دووه‌م و كێ ده‌كه‌نه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان.
k 24 -
