شاژنى بريتانى ئاهه‌نگى 91 ساڵه‌ى له‌دايكبوونى گێڕا
له باخچه‌ى هايد پارك و تاوه‌رى له‌نده‌ن چه‌ند تۆپێك ته‌قێنران به‌و بۆنه‌يه‌وه.
ساڵانه شاژنى بريتانيا دوو جار ئاهه‌نگى له‌دايكبوونى ساز ده‌كات، جارێكيان له رۆژى راسته‌قينه‌ى له‌دايكبوونى و جارێكيش ئاهه‌نگى رهسمييه له مانگى حوزه‌يران/ يۆنيۆ ئه‌نجاميده‌دا له كاتێكدا كه‌شوهه‌وا خۆش بێت وه‌ك نه‌ريتێكى تايبه‌تى بريتانيا.
ئهليزابێت له 21ى نيسان/ ئه‌پريڵى 1926 له شه‌قامى بروتونى له‌نده‌ن له‌دايكبووه و له 1952 دا وه‌ك شاژنى بريتانيا له‌سه‌ر ته‌خت دانيشتووه، كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نى ته‌نيا 25 ساڵ بووه، وه‌ك جێنشينى باوكى پادشا جۆرجى شه‌شه‌م.
سه‌ره‌ڕاى ته‌مه‌نه‌كه‌ى رۆژانه شاژن ئه‌ركه ره‌سمييه‌كانى خۆى راده‌په‌ڕێنێت.
ئاهه‌نگى ساڵى رابردووى رووداوێكى مێژوويى بوو، چونكه يه‌كه‌م جار بوو شاژنێك ئاهه‌نگى يۆبيلى ياقوتى ساز بكات دواى تێپه‌ڕينى 65 ساڵ به‌سه‌ر دانيشتنى له‌سه‌ر ته‌ختى پاشايه‌تى.
k 24 -
