تره‌مپ سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات
به‌رپرسه ئه‌مریكییه ئه‌و قسانه‌ی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سعوودییه له كاتێكدا كرد، ، كه تره‌مپ چه‌ند كاتژمێرێك پێشتر ئیداره‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران راسپاردبوو.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گوتوویه‌تی " سه‌ردانی تره‌مپ بۆ سعوودیه گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، رۆژی 25/5/2017 له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكای ناوه‌ندی ئه‌وروپا ده‌بێت و پاشان بۆ ئاماده‌بوون له لوتكه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی G7 كه له رۆژانی 26 تا 28/5/2017 به رێوه ده‌چێت، ده‌گاته هه‌رێمی " Sicily" ئیتالیا.
هه‌فته‌ی رابردووش، جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌رگای بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سعوودیه واڵاكرد.
k24 -
