كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی "گورزی پێشوه‌خته" له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
رۆژنامه‌ی "رۆدۆنگ سینمون"، كه رۆژنامه‌ی فه‌رمی پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتداری كۆریای باكووره، بڵاویكردووه‌ته‌وه: "له ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی پێشوه‌خته له ئه‌مه‌ریكا، هێزه بالۆنییهكانی ئیمپریالی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نها له‌سه‌ر خاكی كۆریای باشوور له‌ناو ناچن، به‌ڵكو له‌سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكاش ده‌بن به خۆڵه‌مێش".
كۆریای باكوور، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی وڵاتانی ژاپۆن، كۆریای باشوور و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و هیچ كات له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه، وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، وێڕای شكستهێنانی دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی، به‌ڵام له نمایشكردنی مووشه‌كه بالیستی و كیشوه‌ربڕه‌كانی به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ردانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئاسیایی هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، "سه‌رده‌می ئارامگرتنی ستراتیژی" له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كۆتایی هات.
پۆڵ رایان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له له‌نده‌نه‌وه رایگه‌یاند، پێویسته بژارده‌ی سه‌ربازی، به‌شێك بێت له‌و گوشارانه‌ی كه ده‌خرێنه سه‌ر پیۆنگ یانگ.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ كیم جۆن ئون، گوتی: "رێگه‌دان به‌م دیكتاتۆره به‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێزانه‌ی هه‌بێت، شتێكه ناكرێت وڵاتانی پێشكه‌وتوو، رێگه‌ی پێبده‌ن".
k24 -
