راوێژكارێكی سه‌ربازی رووسیا له سووریا كوژرا
به گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌و راوێژكاری سه‌ربازییه رووسییه، له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای سووریا بووه كاتێك چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و راوێژكاره ناوی سێرگی بۆدرۆڤه و پله‌ی سه‌ربازی "رائد" بووه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش، دوو سه‌ربازی دیكه‌ی رووسیاش كوژراون، به‌ڵام مۆسكۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی رووسیا، سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنان بوونه به سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د.
رووسیا چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له سووریا دامه‌زراندووه و به‌رده‌وام پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له‌و وڵاته به‌هێز ده‌كات، دیارترین بنكه‌ی سه‌ربازیی رووسیاش، بنكه‌ی ته‌ڕتووس و بنكه‌ی حمهیمیمه، كه ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
K24 -
