ئەمریكا پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی بەرامبەر ئێران دەكات
تیلرسن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بارەی ئێران گووتی "دەمەوێت ئەمڕۆ ئاماژە بە كردەوە مەترسیدار و ھاندەرەكانی ئێران سەبارەت بە فراوانتركردنی تیرۆر و توندوتیژی لە یەك كاتدا لە چەندین وڵات بكەم".
گووتیشی "ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە لە جیھاندا و بەرپرسیاری بەرزبوونەوەی شەڕ و پێكدادانەكانی چەندین وڵاتە، لەوانە سوریا، یەمەن، عێراق و لوبنان كە زیان بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ھەیە و ھێشتا پشتگیری لە ھێرشەكانی دژی ئیسرائیل دەكات".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوەدا "ئێرانێكی كۆنترۆڵنەكراو، توانایی ئەوەی ھەیە رێگەی كۆریای باكوور بگرێتەبەر".
لە بارەی ریككەوتننامەی ئەتۆمی، تیلرسۆن گووتی "رێكەوتننامەی ئەتۆمی بۆ پێشیگرتن بە دەستپێراگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی شكستی ھێناوە".
پێشی وایە ئەم رێككەوتننە، "تەنھا دەستپێراگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی دواخستووە و لە ماوەی رێككەوتننەكە، جگە لە ھەڕەشەی ئەتۆمی، تەواوی ھەڕەشەكانی دیكەی ئێران بەرچاو نەگیراوە. ھەربۆیە پێویستە راونینێكی ھەمە لایەنەمان بەرامبەر ئێران ھەبێت و ھەموو ھەڕەشەكانی بۆ سەر ناوچە و جیھان لە بەر چاو بگرێت".
پێشتر دۆناڵد ترەپ سەرۆكی ئەمریكا داوا لە دامەزراوە ئەمنییەكانی وڵاتەكەی كردبوو لێكۆڵینەوە لەسەر ئەوە بكەن كە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لە بەرژەوەندی ئەمریكا دایە یان نا.
رێككەوتننامەی ئهتۆمی له ساڵی 2015 نێوان ئیران و شهش وڵاتی گرووپی پێنج كۆ یهك ( ئەمریكا، روسیا، بریتانیا، فرەنسا، چین و ئەڵمانیا) ئیمزاكرا و له سهرهتای ساڵی 2016 كهوته بواری جێبهجێكردنەوە و بههۆیهوه ئێران بهرنامه ئهتۆمییهكانی سنووردار دهكات و له بهرامبهر، سزا نێودهوڵهتییهكانی سهر تاران ههڵدهگیرێن.
k24 -
