ڤلادمیر پووتن شوێنگره‌وه‌ى خۆى له سه‌رۆكایه‌تى ڕووسیا ئاشكرا ده‌كات
ڤلادمییر پووتن، سه‌رۆكى ڕووسیا له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى ڕووسی "نه‌سر"، گوتی :" سه‌رۆك، فه‌رمانبه‌ر نییه و دابمه‌زرێت، به‌ڵكو گه‌ل ده‌توانێت سه‌رۆك دیارى بكات".
پێشتر له مانگى شوباتى ڕابردوو، كرملین، ڕای گه‌یاند، كه به‌شداریكردنى پووتن له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵژبژاردنى 2018، تا ئێستاش نه‌خراوه‌ته كارنامه‌ى سه‌رۆكه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ش، له ساڵى 2016 ، ڤلادیمیر پووتن، سه‌رۆكى ڕووسیا، گوتى :" كاتێك هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى نزیك ده‌بێته‌وه، ته‌ماشاى بارودۆخى ڕووسیا و جیهان ده‌كه‌م، ئه‌وكات بڕیار ده‌ده‌م كه به‌شدارى ده‌كه‌م یاخود نا".
بڕیاره له 18ى 3ى 2018 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى له ڕووسیا، به‌ڕێوه بچێت.
باسنيوز
