تەرمی سەرنشینەکانی ھێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەی تورکیا دۆزرانەوه

تەرمی سەرنشینەکانی ھێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەی تورکیا دۆزرانەوه
دوای ئەوەی کارەکانی ھەڵگرتنەوەی پارچەکانی ئەو ھێلیکۆپتەرەی پۆلیسی تورکیا لە جۆری Sikorsky کە لە شارۆچکەی پولوموری دێرسم کەوتەخوارەوە، تەواوبوو، تەرمی ئەو کەسانەی کە لە ھێلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستدابوو، لەرێگەی ٢ ھێلیکۆپتەری سەربازییەوە، رەوانەی دامەزراوەی پزیشکی دادوەریی ئەلازیغ کرا.



کارەکانی پەیوەست بەو ھێلیکۆپتەرەی کەوتبووە خوارەوە، دوای ئەوەی دوێنێ شەو راگیران، سەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ، دەستی پێکردەوە. تیمی تایبەتمەند دوای ئەوەی داروپەردووی ھێلیکۆپتەرەکەیان دۆزییەوە، کارەکانیان تەواوکرد.



تەرمی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو، لەلایەن یەکە سەربازییەکانەوە دەرھێنران و لەرێگەی ٢ ھێلیکۆپتەری سەربازییەوە، رەوانەی دامەزراوەی پزیشکی دادوەریی ئەلازیغ کران.
payamner-
Top