ئەگەری هاوکاریی بەرتیانیا بۆ هێرش کردنە سەر سوریا
بۆرس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەپەرلەمانی وڵاتەکەی لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەگەر ئەمریکا داوای ھاوکاریی لێکردن بۆ لێدانی سووریا ھاوشێوەی ھێرشەکەی ئەم مانگەی شعێرات، جۆنسن گوتی کە بەریتانیا ئامادەیە ھاوکاریی ئەمریکای ھاوپەیمانی بکات، لەبەرئەوەی رژێمی ئەسەد چەکی کیمیاوی دژی گەلەکەی بەکارھێناوە و ئەوەش دژی ھەموو پرەنسیپێکی نێودەوڵەتییە.
ھەروەھا جۆنسن گوتیشی کە تاوەکو ئێستا ئەمریکا ئەو داوایەی پێشکەش بە بەریتانیا نەکردووە، بەڵام ئەوان ھەموو کات ئامادەن ھاوکاری ئەمریکا بکەن کە پەیوەندی ئەو وڵاتەش ستراتیژیترین پەیوەندییە لە جیھاندا.
payamner-
