هێرشبەرەکەی بازاڕی بەرلینی کریسمەس، ئەندامی داعش بووە
دێرشپیگڵ بڵاویکردەوە، ئه‌و که‌سه‌ی هێرشه‌که‌ی بازاڕی به‌رلینی کرد له کریسمسدا ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی له داعشه‌وه پێگه‌یشتووه.
گۆڤاری دێرشپیگڵی ئه‌ڵمانی بڵاویکرده‌وه ئه‌و که‌سه‌ی که له جه‌ژنی کریسمسدا به بارهه‌ڵگرێک خۆی کرد به ناو ئاهەنگگێڕانی سه‌ری ساڵ و ١٢که‌سی کوشت، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی له داعشه‌وه پێدراوە.
گۆڤاره‌که، به پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانی له ئیمارات بڵاویکردووه‌ته‌وه (ئه‌نس عه‌مری) که توونسی بوو مافی په‌نابه‌ریی له ئه‌ڵمانیا ڕه‌تکرابووه‌وه، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی له تیمێکی داعشه‌وه بۆ چووبوو ئه‌و هێرشه بکات.
به‌پێی گۆڤاره‌که، ئه‌و تیمه‌ی داعش له هه‌ڵمه‌تێکی دیکه‌ی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا دۆزراونه‌ته‌وه که کراونه‌ته سه‌ر ئه‌و داعشانه‌ی که خۆیان وه‌ک په‌نابه‌ر ده‌ناسێنن.
ئه‌نه‌س عه‌مری، چوار ڕۆژ دوای کرده تیرۆریستییه‌که‌ی، له شاری میلان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتاڵیاوه کوژرا. داعش، فه‌رمانی هه‌بووه که هێرش بکرێته سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانانی دژی داعش ئه‌و هێرشه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه
payamner-
