چێلسی یاریزانێکی باڤاری دەوێت
یانەی چێلسی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یەکێک لەیاریزانەکانی یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی مۆربکات ..
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی گۆڵی وەرزشی , یانەی چێلسی ھەوڵدەدات لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی بایەرن میونشن کینگسلی کومان مۆربکات ..
لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی چێلسی ئامادەیە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بەیانەی باڤاری بدات لە پێناوی بەدەستھێنانی تواناکانی کومان..
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لەبنەرەتدا کومان یاریزانی یۆڤانتسە و بەشێوەی خواستن لەیانەی بایەرن میونشن یاری دەکات , بەڵام یانەی باڤاری دەتوانێت ئەو یاریزانە بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە خانمە پیرەکە بکڕێت و دواتر بیفرۆشێتەوە ..
payamner-
