لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا نزیکەی ٩هەزار کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاست لە مردن رزگار کراون
گوتەبێژی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران رایگەیاند: قاچاخچیانی مرۆڤ کۆچبەرانیان سواری بەلەمە ناستانداردەکان کردووە و لە رۆخەکانی لیبییا لە دەریای سوورەوە بەرەو دەریای نێوەڕاست و ئیتالیا بەرهەڵڵایان کردوون.
وەک هەندێک لە کۆچبەرەکانی رزگاربوو بە رێکخراوی کۆچبەرانیان گوتووە، نزیک بە ٢٠ هەزار کۆچبەر لە لیبیا کەوتوونەتە بەردەست قاچاخچیان.
بە پێی لێدوانی گوتەبێژی رێکخرای نێودەوڵەتیی کۆچبەران، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا نزیکەی ٩٠٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی دەریای نێوەراستدا کوژراون یان بێسەروشوێن بوونە.
payamner-
