پێنتاگۆن رێگری لە دوو فڕۆکەی جەنگی رووسی دەکات

 پێنتاگۆن رێگری لە دوو فڕۆکەی جەنگی رووسی دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند کە لە ھەرێمی ئالاسکا، دوو فڕۆکەی جۆری ئێف ٢٢ی ئەمریکی، رێگرییان لە دوو فڕۆکەی رووسی لە جۆری تو ٩٥ کردووە.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوتەوە کە گرای رۆس، گوتەبێژی فەرماندەیی ھێزەکانی زەریای ئارام لە پنتاگۆن، لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەداوە کە رۆژی دووشەممە رێگریان کردووە لە دوو فڕۆکەی رووسی لە جۆری تو ٩٥ لە ئالاسکا لە نزیک دوورگەی کۆدیاک.

گوتەبێژی فەرماندەیی ھێزەکانی زەریای ئارام لە پنتاگۆن، ئەوەشی خستوەتەڕوو کە فڕۆکە جەنگییە رووسییەکان نزیک بوونەتەوە لە ناوچەی ناساندنی بەرگریی ئاسمانیی ئالاسکا، بۆیە لەلایەن ئەمەریکاوە رێگریان لێکراوە.

گرای رۆس، ئاشکراشی کردووە کە ھیچ جۆرە پەیوەندییەکی بێ تەل ئەنجام نەدراوە، بەڵکو فڕۆکەخانەی بەرگریی ئاسمانیی باکووری ئەمەریکا (نۆراد)، لە نزیک ناوچەکە بەردەوام ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی ئاسمانیی ناوچەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئادام کینزینگەر، کۆنگرێسمانی کۆماری، لە لێدوانیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند: "رووسەکان بەو کارەیان ھەوڵ دەدەن ھێزی خۆیان نیشانی ئێمە بدەن و پێمان بڵێن ئێمە ھێشتا لێرەین".

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە مانگی تەمووزی ٢٠١٥دا، رێگریان کردبوو لە فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی کە نزیک ببوویەوە لە ئاسمانی ئەو وڵاتە لە نزیک ھەرێمی کالیفۆرنیا.







باسنيوز
Top