پۆلیسی فەرەنسا هێرشێکی تیرۆریستی پووچەڵ دەکاتەوە

 پۆلیسی فەرەنسا هێرشێکی تیرۆریستی پووچەڵ دەکاتەوە
پۆلیسی فەرەنسا هێرشێکی تیرۆریستی لە باشووری وڵات پووچەڵ دەکاتەوە.

رۆژی سێشەممە 18.4.2017، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە، کە دوو کەسی توندڕەویان لە شوقەیەکی شاری مێرسیلیای گەشتیاری لە باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا دەستگیر کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەو دوو کەسە پلانی هێرشێکی تیرۆریستی‌یان داناوە، کە ”بەم نزیکانە ئەنجامیان دەدا“.

ئەو دوو توندڕەوە دەستگیرکراوە هەوڵیان داوە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، کردەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

بڕیارە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە 23.4.2017 ئەنجام بدرێت.






باسنيوز
Top