وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەكات
بڕیارە ماتیس لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەریەكە لە عەرەبستانی سعودیە، میسر، ئیسرائیل، قەتەر كۆببێتەوە،و لەهەمان كاتدا سەردانی بنكەیەكی سەربازی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكات لە جیبۆتی.
پێشتر بەرپرسانی ئیدارەی واشنتن ئاماژەیان بەوەكردبوو، ستراتیژییەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سوریا، خۆی دەبینێتەوە لە شكستپێهێنانی داعش و بەردەوامی داواكاری جێهێشتنی دەسەڵات لەلایەن بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی ئەو وڵاتەوە، چاوەڕێش دەكرێت ماتیس لەسەردانەكەیدا بۆ ناوچەكە جەخت لەسەر هەمان پەیام بكاتەوە.
كریستین ورموس سێیەم گەورەترین بەرپرسی پێشووی پەنتاگۆن رایگەیاندووە" سەبارەت بە سعودیە و ئیسرائیلییەكان، ماتیس لەبەشێك لەوتووێژەكانیدا لەگەڵیاندا ستراتیژییەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایان بۆ رووندەكاتەوە بەرامبەر سوریا لەبەر رۆشنایی ئەو هێرشە مووشەكییەكە".
سەبارەت بەسەردانەكەی ماتیس بۆ میسر، پسپۆڕان دەڵێت، چاوەڕێ دەكرێت بەرپرسانی قاهیرە داوای پشتیوانی زیاتری لێبكەن بۆ شەڕكردن لەدژی چەكداران، لە نیوەدوورگەی سینا.
چاوەڕێش دەكرێت وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا، بنكەی سەربازی وڵاتەكەی لە جیبۆتی بەسەر بكاتەوە، كەلەوێوە هێرشەكان بۆ سەر یەمەن و سۆماڵ ئەنجام دەدرێن.
خەندان
