ئەردۆغان: "١٦ی نیسان سەرکەوتنی گشت تورکیایە"

 ئەردۆغان:
پاش دەرکەوتنی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی دوێنێ لەبارەی دەستوورەوە (رەجەب تەییب ئەردۆغان) رایگەیاند، لە ١٦ی نیساندا ئەوەی بە 'بەڵی' یان بە 'نەخێر' دەنگی دا، سەرکەوتنە بۆ ٨٠ ملیۆن هاووڵاتی لە ٨١ پارێزگا و ٧٨٠ هەزار کیلۆمەتر دووجای خاک. هەروەها ئەو هاووڵاتییە تورکانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین بەشێکن لەم سەرکەوتنە.

سەرکۆماری تورکیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) لەبارەی ئەنجامەکانی ڕاپرسیی تورکیا لە گوتارێکدا کە لە کۆشکی ھوباری شاری ئیستانبووڵ پێشکەشی کرد، ھیوای خواست ئەنجامەکانی ڕاپرسیی ١٦ی نیسان ببێتە مایەی خێر بۆ گەل و وڵات.
kdp-
Top