ژماره‌ى كوژراوه‌كانى داعش به‌هۆى "دایكی بۆمبه‌كان"ه‌وه زیادی كرد
ژماره‌ى چه‌كداره كوژراوه‌كانى داعش به هۆى بۆبمه ئه‌مریكییه‌كه كه به "دایكی بۆمبه‌كان" ده‌ناسرێت، زیادی كرد و گه‌شته 92 كوژراوه.
ئیسماعیل شینوار، فه‌رمانڕه‌واى ناوچه‌ى ئاشین له ویلایه‌تى نه‌نگه‌هار له ئه‌فغانستان، شوێنى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى بۆمبه ئه‌مریكییه‌كه بۆ سه‌ر تۆڕێك له توونێڵه‌كانى داعش، گوتی :" لانى كه‌م 92 چه‌كدارى داعش به‌هۆى ئه‌و بۆمبه‌وه كه نزیك 11 ته‌ن قورس بووه، كوژران.
گوتیشی :" جگه له كوژرانى ئه‌و چه‌كدارانى، سێ توونێلیش به ته‌واوه‌تى داڕمێنران كه ئه‌و چه‌كدارانه خۆیانیان تیادا حه‌شار دابوو.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند، ڕۆژى پێنجشه‌مه‌ى ڕابردوو 13ى4ى2017 بۆمبێك كه نزیكه‌ى 11 ته‌ن قورس بووه، له ناوچه‌یه‌كی سنوورى ئه‌فغانستان نزیك سنووره‌كانى پاكستان ته‌قانده‌وه و مه‌به‌ست لێی تێكدان و داڕووخانى تونێله‌كانى داعش بوو له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى له‌به‌رده‌م پێشڕه‌ویی هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌بنه ڕێگر.
bas news-
