هه‌ڵه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى خه‌ریك بوو ببێته هۆى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى جیهانی
ئاژانسه هه‌واڵییه‌كه، ڕای گه‌یاند، كۆریای باكوور، ئه‌مڕۆ (شه‌مه 15ى 4ى 2017) له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگێكدا به بۆنه‌ى ڕۆژى خۆره‌وه، مووشه‌كێكى" ته‌قاند" ، له‌كاتێكدا له برى " ته‌قاندن" مه‌به‌ستى ڕۆژنامه‌كه "نمایشكردن" بوو.
ماڵپه‌رى " عه‌ره‌بییه نێت" بڵاوی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ زیادبوونى ئاڵۆزییه‌كانى نێوان كۆریای باكوور و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانى هه‌ردوولا له‌یه‌كتر به‌وه‌ى هێرش بكه‌نه سه‌ر یه‌كتر، مانشێته هه‌ڵه‌كه‌ى ئاژانسه چینییه‌كه وه‌ك هاندانێك بوو بۆ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى جیهانى.
مانشێتى هه‌واڵه‌كه‌ى "شینخوا" بوو به مانشێتى به‌شێك له ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كان، له‌وانه‌ش "بلۆمبێرگ".
به‌ڵام ئه‌وه‌ى له ئاهه‌نگه‌كه ڕوویدا، ته‌نها نمایشكردنى مووشه‌كێك بوو له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێك، كه نمایشه‌كه له چوارچێوه‌ى نمایشێكى سه‌ربازى بوو له‌و ڕۆژه‌دا.
به‌ڵام هه‌ر خێرا ئاژانسه چینییه‌كه به هه‌ڵه‌كه‌ى خۆى زانى و ڕاستى كرده‌وه، به‌دواى ئه‌ویشدا میدیا ئه‌مریكییه‌كان هه‌مان هه‌ڵه‌یان ڕاستكرده‌وه.
كۆریای باكوور، له‌و نمایشه‌دا مووشه‌كى نوێی خسته‌ڕوو، كه مووشه‌كى مه‌ودا دوور بوون و له ژێر ئاوییه‌وه ده‌ته‌قێنرێن.
bas news-
