له باكووری كوردستان ساخته‌كاری ده‌كرێت
ئاژانسی دۆغانی توركی بڵاویكرده‌وه له هه‌ندێ له‌و 159 سندووقانه‌ی بۆ ناوچه‌ی ریحانلی دانراون ساخته‌كاری كراوه و به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌نگ بدا‌ت، مۆری ده‌نگدانی به "به‌ڵێ" له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ده‌نگدان دراوه.
ئاژانسه‌كه له‌مباره‌وه گوتی ده‌نگدان له ریحانلی كاتژمێر 8:00 ده‌ستیپێكرد و ده‌نگداران پاش ئه‌وه‌ی چوونه شوێنی ده‌نگدان هه‌ستیان به بوونی ئه‌م مۆره له سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ده‌نگدانیان كرد و ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی خۆشیان له‌م باره‌وه ده‌ربڕی.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌لبژاردن هه‌ندێ له‌و سندووقانه‌ی كه مۆرێ "به‌ڵێ" له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ده‌نگدان درابوو، كۆكرده‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی ده‌نگ راوه‌ستا و دووباره ده‌ستپیپێكرده‌وه.
K24
