ئه‌ردۆگان ڕه‌تی كرده‌وه نیازی هه‌بێ كار بۆ سیستمی فیدراڵی بكات
(ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) هه‌ر زوو وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی سه‌رۆكی حزبه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كه‌ی توركیا(ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) دایه‌وه كه گوتبووی، (ئه‌ردۆگان) نیازی وایه پاش ڕاپرسیی ده‌ستوور، كار بۆ سیستمی فیدراڵی بكات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی (باخچه‌لی)، پاش لێدوانی ڕاوێژكارێكی (ئه‌ردۆگان) هات كه گوتبووی پاش ڕاپرسی فیدراڵیه‌ت ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراوه كاری بۆ بكرێ.
حزه‌به نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌رجۆره فیدراڵییه‌ك ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، تایبه‌ت مافی حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ كوردان له‌و وڵاته‌دا ده‌ستبه‌ر بكات.
دوێنێ هه‌ینی، له‌به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ڕێكی زۆردا له قۆنیه، (ته‌ییب ئه‌ردۆگان) گوتی ''ئێمه گه‌وره‌ترین داكۆكیكاری یه‌كپارچه‌یی توركیاین و وایش ده‌مێنینه‌وه.. هه‌ندێك قسه له‌باره‌ی فیدراڵییه‌وه ده‌كه‌ن. باسێكی له‌م جۆره له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا نییه و به هیچ كلۆجێك له داهاتوویشدا هه‌ر له‌ئارادا نییه.''
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه، (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) به كه‌ناڵی ئێن تی ڤیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ''ئه‌گه‌ر ڕاوێژكارێكی من لێدوانی وه‌های دابا، دوه‌مكوشت''، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) تا له به‌رانبه‌ر وه‌ها لێدوانێكدا له‌باره‌ی نیازی فیدراڵییه‌ته‌وه، سزای ڕاوێژكاره‌كه‌ی(سوكور قه‌ره‌ته‌پی) بدات.
زۆرێك له جاودێران باوه‌ڕیان وایه، ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه وابه‌سته‌ی رای ده‌نگده‌ره نه‌ته‌وه‌ییه توندڕۆكانه كه دژ به هه‌ر سازشێكن به‌رانبه‌ر به پرسی كورد و، ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی (ئه‌ردۆگان) پرسی وكرد زیندوو بكاته‌وه.
kdp-
