راپرسییەکی نوێ: زۆرینەی خەڵکی جیهانی عەرەبی دژی داعشن

راپرسییەکی نوێ: زۆرینەی خەڵکی جیهانی عەرەبی دژی داعشن
راپرسییەکی نوێ دەریدەخات، زۆرینەی خەڵکی وڵاتانی عەرەبی دژی رێکخراوی داعشن، بەڵام پێیانوایە دەستێوەردانی دەرەکیش کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی ئەو رێکخراوە تووندڕەوە هەبووە.

راپرسییەکە لەلایەن "سەنتەری عەرەب بۆ توێژینەوەی سیاسیی" لە 12 وڵاتدا ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەیشی دەریدەخات، کە 89%ی خەڵکی ئەو وڵاتانە تێڕوانینێکی نەرێنیان دەربارەی داعش هەیە و لە بەرامبەریشدا تەنیا 5%ی خەڵک داعشی بەلاوە باشە".

یەکێک لە پسپۆڕانی سەنتەرەکە بە ناوی مستەفا گوربوز رایگەیاند، ئەم زانیاریە دەریدەخات پشتگیریکردن لە داعش و ئایدیۆلۆژیا تووندەکەی لەلایەن خەڵکی جیهانی عەرەبییەوە رەتدەکرێتەوە.

راپرسییەکە ئەوەشی دەرخستووە، کە باشترین رێگا بۆ لەناوبردنی داعش بەردەوامبوونی کردە سەربازییەکانە، بەڵام خەڵکێکی زۆریش باوەڕی وایە چارەسەرکردنی ژمارەیەک لە کێشە گەورەکانی ناوچەکە باشترین رێگای لەناوبردنی داعش و رێکخراوە تووندئاژۆکانی دیکەیە.



رووداو
Top