كۆریای باكور هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكور له‌زاری وته‌بێژی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی سوپای كۆریا ڕایگه‌یاندووه،"هه‌موو جوڵانه‌وه‌ی ئیستفزازی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌بواری ئابوری و سه‌ربازییه‌وه كه دژایه‌تی سیاسه‌تی كۆماری كۆریای دیموكراتی ده‌كه‌ن به ته‌واوه‌تی مایه پوچ ده‌كه‌ين".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "كاردانه‌وه‌ی توندمان ده‌بێت له‌دژی ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رێگا ناده‌ن دوژمنان رزگار ببن، هستریای سه‌ربازی مه‌ترسیداری ئیداره‌ی تره‌مپ گه‌یشتووه‌ته قوناغێكی مه‌ترسیدار كه چیتر پشتگوێناخرێت".
ئاڵۆزی له‌نیمچه دورگه‌ی كۆریا به‌هۆی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و موشه‌كی كۆریای باكور به‌رزبووه‌وه‌و پێده‌چێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێوشوێنی تاك لایه‌نه بگرێته‌به‌ر و گروپێك له‌كه‌شتی جه‌نگییان وه‌ك و نیشاندانی هێز ناردووه بۆنزیك ناوچه‌كه.
ئه‌وو هه‌ڵوێسته‌ی پیۆنگ یانگ له كاتێكدایه، خزمەتگوزاری چاودێریی کۆریای باکور رایدەگەیەنێت، پێگەی "پیونگی ری"ئەو وڵاتە ئامادەیە بۆ شەشەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی.
جۆزێف بێرمودێز، شیکەرەوە لە خزمەتگوزاری چاودێریی کۆریای باکور پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، چالاکییەکان لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا ئەوە دەردەخەن ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتاییدان بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی.
ئەو پێشبینیانە دوای ئەوەی دێت شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی یابان رایگەیاند پێدەچێت كۆریای باكور توانای هاویشتنی ئه‌وموشه‌كه‌ی هه‌بێت كه گازی سارینی تێدایه.
ئەو شیکەرەوە و شیکەرەوەکانی دیکەش ئاماژە بۆ ئەو وێنە سەتەلایتییانە دەکەن کە تۆمارکراون لە پێگەی تاقیکردنەوەکان و بۆ هەمان ئەو هێمایانە دەگەڕێن کە لە پێش تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی پێشتری ئەو وڵاتەدا هەبوون.
بێرمودێز و هاوڕێیه‌کی بەناوی جاک لیو بەشێوەیەکی دروست تاقیکردنەوەی ئەتۆمییەکەی پێشتری کۆریای باکوریان لە مانگی ئەیلولی 2016 پێشبینی کردبوو.
هەروەها لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتیشەوە هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی چالاکییەکان لەو پێگەیەدا، بەتایبەتی گەیشتنی کەلوپەلی نوێ و چالاکی لەناوەندی سەرکردایەتی و هەڵکەندنی چاڵ و دەردانی ئاو لەو ناوچەیە.
یوکیا ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی لەو بارەیەوە رایگەیاند "بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکور بەشێوەیەکی رێکخراو بەرەو پێش دەچێت."
كۆریای باكور، ئه‌مڕۆ شه‌ممه یادی 105ساڵه‌ی له دایكبوونی كیم ئیل سونگ دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌ت ده‌كاته‌وه، یاده‌كه گه‌وره‌ترین جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییه له‌و وڵاته‌و به "رۆژی خۆر" ناو ده‌برێت، پێشتر سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته له‌و رۆژه‌دا چه‌كیان تاقیده‌كرده‌وه.
پیۆنگیانگ، له‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك موشه‌كی تاقیكردووه‌ته‌وه دواینیان له پێنجی ئه‌م مانگه‌بوو كاتێك موشه‌كێكی بالیستی له‌ده‌ریای به‌رامبه‌ر كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵات تاقیكرده‌وه، هه‌روه‌ها پێنجه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له نۆی مانگی ئه‌یلولی 2016 ئه‌نجامدابوو.
خه‌ندان
