بەشار ئەسەد: هێرشی کیمیاوی سەر خان شیخون شتێکی هەڵبەستراوە

بەشار ئەسەد: هێرشی کیمیاوی سەر خان شیخون شتێکی هەڵبەستراوە
بەشار ئەسەد رایگەیاند: هێرشی کیمیاوی لەلایەن سوپای حکومەتی بۆ سەر دژبەران لە خان شیخون بە سەتاسەت هەڵبەستراوە.

ئەسەد رۆژی پێنجشەمە بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای راگەیاند: هیچ فەرمانێک بۆ ئەنجامدانی هێرشی کیمیاوی دەرنەکراوە و حکومەتی ئەو پێشتر هەموو هەموو ئەو چەکە کیمیاویانەی لەبەردەستی دابوونە، رادەستی چاودێرانی کردووە.

سەرۆک‌کۆماری سووریا لەم گفتوگۆیەدا رایگەیاند: حکومەتەکەی لایەنگری لە لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە لە بارەی هێرشە کیمیاوییەکی ماوەی رابردووی سووریا دەکات، بەڵام بە و مەرجە بە ئامانجی سیاسی کەڵکی لێوەرنەگیرێت.

ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا حکومەتی سووریا بە هۆکاری هێرشی کیمیاویی دە رۆژ لەمەوبەری شارۆچکەی خان شیخون دەزانن کە کوژرانی لانیکەم ٧٠کەسی لێکەوتەوە کە چەند کەسیکیان منداڵ بوون.
payamner-
Top