یەکێک لە تۆمەتباراەنی رووداوی تەقینەوەی پاسی وەرزشوانانی بۆریسا دۆرتمۆند دەسگیر کرا
گوتەبێژی داواکاری گشتیی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رۆژی چوارشەممە(١٢/٤/٢٠١٧)، رایگەیاند: ماڵی دوو ئەو دوو کەسە پشکێنراوە. یەکێکیان دەستبەسەر کراوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کەسی دووهەمیش بەردوامە.
بە گوتەی بەرپرسانی دادوەریی ئەلمانیا، نامەیەک لە شوێنی تەقینەوەکە دۆزراوەتە کە گومانی تیرۆەریستی بوون و پێوەندیی ئەنجامدەرانی هێرشەکە بە گروپە ئیسلامگەرا توندڕۆکانیش زیادترە.
شەوی چوارشەممە سێ تەقینەوە لە نزیک پاسی هەڵگری وەرزشوانانی تیپی تۆپی پێی بۆرسیا دۆرتمۆند رووی د کە برینداربوونی یەکێک لە وەرزشوانانی لێکەوتەوە. بەهۆی تەقینەوەکە بەڕێوەچوونی کێبڕکێکانی ئەم تیپە لەگەڵ مۆناکۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانەتیی تۆپی پێی ئەوروپا دوا کەوت.
payamner-
