بەوێنە.. سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا

 بەوێنە.. سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا
دژەتیرۆری کوردستان کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی داعش رادەگەیەنێت.

دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێنەی گەیراتزۆن ئۆزیمۆڤ‌ی ناسراو بە عەبدولڕەحمان ئۆزبەکی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە لە سووریا کوژراوە.

هەروەک دژیتیرۆری کوردستان رایگەیاندووە، عەبدولڕەحمان ئۆزبەکی رۆژی 6.4.2017، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریا کوژراوە.

ئەو کەسە کوژراوە، کە بە ناوەکەیدا دیارە خەڵکی ئۆزبەکستانە، ” كارى دارايى و قاچاغ و گواستنه‌وه‌“ی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکە کردووە.







باسنيوز
Top