تره‌مپ: ئەو کارەی کە من کردم لە سوریا دەبوو پێشتر لەلایەن ئیدارەی ئۆباماوە بكرایه
دۆناڵد ترەمپ، له‌به‌رنامه‌یه‌كی کەناڵی فۆکس بزنس، وتی"ئێمە ناچینە نێو سوریا بەڵام ئەوەم بینی کەچەکی کیمیایی تۆقێنەر بەکارهێنراوەو منداڵە ساواکان لەباوەشی باوکیاندا مردن، ئیتر ئەوکاتە دەستبەجێ پەیوەندییم بە جەنەڕاڵ ماتیس(وەزیری بەرگریی) کرد‌و پرسیاری ئەوەم لێکرد کە دەتوانین چ کارێک ئەنجام بدەین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئەو بڕیارە لەجێگەی خۆیدابووەو پێویست بووە پێشتر بڕیارێکی لەوجۆرە بدرێت کاتێک کە چەکی کیمیاویی لەناوچەکە بەکارهاتووە''ئەو کارەی کە من کردم دەبوو پێشتر لەلایەن ئیدارەی ئۆباماوە بكرایه، وادەزانم ئەو کاتە سووریا لەدۆخێکی زۆر باشتر بوو لە ئێستادا''.
سەرۆکی ئەمه‌ریکا هه‌روه‌ها باسیله‌وه‌كردووه، وڵاتەکەی بیری لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بۆ سەر سووریا نەکردووەتەوە
"به‌ڵام کاتێک تەماشای دیمەنەکانی هێرشە کیمیاییەکە ئیدلب-م کرد وتم کە بەدڵنیاییەوە پێویستە کارێک ئەنجام بدرێت".
تره‌مپ هه‌روه‌ها رەخنەی لەو پشتیوانییە گرت کە روسیا لە سووریای دەکات''بەڕاستی پوتین پشتیوانیی لە کەسێکی زۆر خراپ دەکات و ئەمە بۆ روسیا و بۆ مرۆڤایەتی و بۆ جیهانیش خراپە''.
هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی كه گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌ی رژێمی سوریابن، بۆردومانی شاری خان شیخۆن-یان له پارێزگای ئیدلیب-ی ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ش كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه 87 كه‌س كوژران و سه‌دانی تریش برینداربوون.
هه‌ینی رابردووش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی پارێزگای ئیدلیب ، هێرشی موشه‌كی كرده سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی شه‌عیرات-ی سوریا كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی واشنتن له‌و بنكه‌یه‌وه هێرشه كیماییه‌كه‌ی پارێزگای ئیدلیب ئه‌نجامدرا بوو.
جیم ماتێس وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه وتى" به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان، ئه‌و هێرشه وێرانكردنی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی و عه‌مباری چه‌ك و توانای 20%ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریای لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
وتیشی" كارێكی ژیرانه نییه حكومه‌تی سوریا جارێكی تر چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێته‌وه".
خه‌ندان
